شه‌وی رابردوو 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رێژه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتییان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمیسیۆن، رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت له سه‌دا 41 بووه.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، 6 ملیۆن و 599 هه‌زار و 668 هاووڵاتی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كردووه.
رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی گشتی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانیش به‌مشێوه‌یه بوو:
کەرکووک: 65%
نەینەوا: 52%
دیالە: 40%
سەڵاحەددین: 57%
ئەنبار: 56%
واست: 36%
دیوانیە: %37
زیقار: 30%
بەسرە: 32%
کەربەلا: %39
نەجەف: 31%
موسەننا: 44%
میسان: 27%
بابل: 39%
بەغدا – رەسافە: 19%
بەغدا – کەرخ: 29%
رۆژی 18ى کانوونى یەکەمى 2023، هەڵبژاردنى گشتى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق کرا، کە زیاتر لە 15 ملیۆن کەس مافى دەنگدانى هەبوو.