دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکرد

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکرد

كانونی یه‌كه‌م 16, 2023 10:46
دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکرد
0

لایک

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کە هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان دەگرێتەوە، دەستی پێکرد.

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت (هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان) بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ١٥ پارێزگای عێراق بە پارێزگای کەرکووکیشەوە دەستی پێکرد.

لەم هەڵبژاردنەدا پێنج هەزار و 904 بەربژێر، پێشبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 285 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن کە 75 کورسی لەو ژمارەیە تایبەتە بە ئافرەتان و 10 کورسیش بۆ پێکهاتەکان تەرخانکراوە.


پڕۆسەکە تەنیا لەناوخۆی عێراق بەڕێوەدەچێت و، هاوکات ئەو ئاوارانەش بەشداری پڕۆسەکە دەکەن بە هۆی دۆخی سیاسیی و ئەمنییەوە لە کەمپەکانی هەرێم نیشتەجێن.

En az 10 karakter gerekli