زانیاری نوێ لەبارە دابەشکردنی مووچە رادەگەیەندرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • زانیاری نوێ لەبارە دابەشکردنی مووچە رادەگەیەندرێت

زانیاری نوێ لەبارە دابەشکردنی مووچە رادەگەیەندرێت

كانونی یه‌كه‌م 3, 2023 14:31
زانیاری نوێ لەبارە دابەشکردنی مووچە رادەگەیەندرێت
0

لایک

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا 700 ملیارەکە دەگاتە هەرێم و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە میدیا نێوخۆییەکانی راگەیاند، لەم هەفتەیەدا 700 ملیارەکە دەگاتە هەرێم و بە گەیشتنی بڕە پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت.

لە ماوەی رابردوودا بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 7 و 8 و 9، حکومەتی عێراق بڕیریدا بە پێدانی سێ قەرزی 700 ملیار دیناری بە هەرێم. 

شایەنی باسە لە ئێستادا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم لە مانگی 12دان و هێشتا مووچەی مانگی 9ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، تا ئێستاش چارەنووسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵییان نادیارە.

En az 10 karakter gerekli