کۆبونەوەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا بۆ 27-12-2023.
دادگای فیدڕاڵی عیراق بڕیاردانی لەسەر سکاڵایەک کە دژ بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق تۆمارکرابوو دواخست.
ئهمڕۆ یهكشهممه 3-12-2023، داگای فیدڕاڵی عیراق سەبارەت بە سكاڵایەک کە دژ به یاسای ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان-عێراق تۆمارکرابوو كۆبوەوە كه لهلایهن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکرابوون و داواکرابوو پێنج ماددەی یاساکە بە نادەستووری دابنرێت.
دادگاکە بڕیاریدا دانیشتنی خۆی تایبەت بە سکاڵاکە بۆ رۆژی 27-12-2023 دوابخات و لەو رۆژەدا بڕیار لەسەر ئەو سکاڵایە بدات.
پێشتر دادگای فیدڕاڵی چەندجارێک دانیشتنەکانی خۆی لەسەر ئەو سکاڵایە دواخستووە کە زیاتر لە شەش مانگە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق تۆمارکراوە، ئەمڕۆش جارێکی دیکە دادگاکە دانیشتنەکانی لەسەر ئەو سکاڵایە دواخست.