وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بە وەکالەت پەنابردنی عێراقی بۆ دادگای ناوبژیوانی پاریس بە “ناعەقڵانی” وەسف کرد کە بووە هۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئەوەشی خستەڕوو، کە تا ئێستا عێراق لە راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم حەوت ملیار دۆلار زیانی کردووە.
کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان هه‌موار بكرێنه‌وه، ده‌بێت به ره‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت بێت.
وتیشی: “راوه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان حه‌وت ملیار دۆلار زیانی به عێڕاق گه‌یاندووه”، بۆیە داواكه‌ی عێراق له دادگای ناوبژیوانانی پاریس بە “ره‌فتارێكی ناته‌ندروست و ناعه‌قڵانی” وەسفکرد کە بووە هۆی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
جەختیشیکردەوە کە هیچ كێشهیەکیان نییه له رێگه‌ی سۆمۆوه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشرێت و وتیشی، “تێگه‌یشتنی باش هه‌یه و شاندی هه‌رێم و به‌غدا له گفتوگۆدان و هیوادارم بگه‌ینه رێككه‌وتن و ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بكه‌ینه‌وه”.
کەمال محەمەد دووپاتیشیکردەوە کە “گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی ده‌ستوورین و له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵی دایە”.
وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ئەوەشی خستەڕوو کە له ڕێگه‌ی پاڵاوتگه‌كانی ناوخۆوه، به‌نزین و گازوایل و غازی ماڵان و غازی تایبه‌ت به كارپێكردنی وێستگه‌کانی كاره‌با و نه‌وتی سپی به‌رهه‌م ده‌هێنن.
وتیشی: “به وه‌زیری نه‌وتی عێڕاقم وتووە نه‌وت به چ نرخێك ده‌درێته هاووڵاتییانی عێراق پێویستە به هه‌مان نرخیشی بدرێته هاووڵاتییانی كوردستان؛ كه خۆی لیتری به 150 دیناره كه چی بڕیارە بۆ ئێمه بە 250 دینار بینێرن”.