ئایا دەکرێت بە دەرزی لاوازکەرەوە کێش دابەزێنیت؟

ئایا دەکرێت بە دەرزی لاوازکەرەوە کێش دابەزێنیت؟

تشرینی دووه‌م 27, 2023 22:51
ئایا دەکرێت بە دەرزی لاوازکەرەوە کێش دابەزێنیت؟
0

لایک

قەڵەوی بووەتە کێشەیەکی نوێ لە هەموو جیهاندا. زۆر کەس لە سەرانسەری جیهان لەگەڵ کێشی زیادە کێشەیان هەیە. ڕێگەی بنەڕەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشی زیادە، هەڵبژاردنی شێوازێکی ژیانی تەندروستە. بەڵام ئەوانەی دەیانەوێت بە خێرایی کێشیان دابەزێنن، روویان لە دەرزی لاوازکەرەوە کردووە.

دەرزی لاوازکەرەوە کە لە دەرەوەی وڵات زۆر باوە، لەم دواییانەدا ناوبانگەکی زۆری دەرکردووە لەناوچەکەماندا. هەرچەندە ئەم دەرزیانە خراوەتە بازاڕەوە بۆ نەخۆشە قەڵەوەکان بۆ دابەزاندنی کێشیان، بەڵام بۆتە هەڵبژاردەی ئەو کەسانەی کە کێشیان کەمێک زیادە و دەیانەوێت بە خێرایی کێشیان دابەزێنن بەبێ ڕێجیم و وەرزشکردن.

وەک رۆژنامەی تەبا چاوپێکەوتنمان لەگەڵ دکتۆری دەرمانساز موبین سامی ئەنجامدا بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەو دەرزییە لاوازکەرەوانەی کە قسەیان لەسەر دەکرێت.

موبین سامی، سەبارەت بە دەستپێکی بەکار‌هێنانی دەرزی لاوازکەرەوە لە ناوچەکەماندا وتی، “نزیکەی ساڵ و نیوێک بۆ دوو ساڵە لە ناوچەکەمان دەرزی لاوازکەرەوە بەکاردەهێنرێت. لەلایەن خەڵکەوە گرنگییەکی زۆر بۆ ئەم دەرزییە هەیە. بەڵام ئەو خاڵەی کە هەڵەیەک دەکەن ئەوەیە کە تەنها بە ئامۆژگاری کەسوکار و ناسیاوەکانیان بەکاری دەهێنن، بەبێ ئەوەی پرسیار لە پزیشک و پسپۆڕ بکەن.”

هاوکات دەرمانساز موبین سامی ئەوەشی خستەڕوو، “پێویستە لە هەفتەیەکدا یەک جار بەکاربهێندرێت. ئەو کەسانەی کە یەکەمجار بەکاریدەهێنن پێویستە کەمترین ژەمی دەرمانەکە بەکاربهێنن کە ئەویش دەکاتە ٠.٢٥ میلیگرام. کەواتە دەبێ لە ماوەی مانگێکدا کۆی گشتی ٤ جار وەرتگرتبێت. دەتوانرێت لە ژێر چاودێری پزیشکدا بەکاربهێنرێت ماوە زۆرەکەشی ٥ یان ٦ مانگە. لە مانگی دووەمی بەکارهێناندا رێژەی ژەمە دەرمانەکە دوو ئەوەندەی یەکەم بەکارهێنانی دەبێت. زیادبوونی رێژەی ژەمە دەرمانی مانگانە پەیوەندی بە کاریگەری دەرزیەکەوە هەیە لەسەر لەش و پزیشکانیش بە لەبەرچاوگرتنی ئەمە زیادی دەکەن. هەندێک جار نەخۆش دەتوانێت بە کەمترین دۆز کاریگەری راستەوخۆی ژەمە دەرمانەکە لە مانگی یەکەمدا ببینێت، بۆیە ڕەنگە پێویست نەبێت ژمارەی ژەمە دەرمانەکان زیاد بکرێت.”

موبین سامی تیشکی خستەسەر ئەوەی کە پێویستە خواردنە وەرزشی و تەندروستەکانیش بخورێت جگە لە دەرزی لاوازکەرەوە و رایگەیاند، “کاتێک دەرزیەکە بەکاردەهێنین، لاوازبوون تەنها لە شوێنێکی دیاریکراودا روونادات، هەموو جەستە دەگرێتەوە. دروست نییە ئەوانەی تەواوکەری ئاسن بەکاردەهێنن ئەم دەرمانە بخۆن، چونکە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر پەنکریاس هەیە، ئەوانەی دەیانەوێت بەکاربهێنن پێویستە یان تەواوکەری ئاسن رابگرن یان بەکارنەهێنن.”

دەرمانساز موبین سامی وتیشئ: “دەرزی لاوازکەرەوە لە ژێر پێستەوە دەدرێت و دەرزییەکە زیاتر لە نزیک ناوکەوە دەدرێت”.

سەبارەت بە رێژەی دابەزینی کێش لەگەڵ دەرزی لاوازکەرەوە، دەرمانساز سامی دەڵێت، “رێژەی کێش دابەزاندن پەیوەستە بە جەستەی کەسەکەوە چونکە لەوانەیە ئەو دەرزییەی کە بە ژەمی کەم بەکاردێت هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەو کەسە نەبێت کە بەکاریدەهێنێت. هەر بۆیە ژمارەی ژەمە دەرمانەکان زیاد دەکرێت. بەپێی پێداچوونەوەکان کەسێک کە کێشی ٩٠ – ١٠٠ کیلۆ لە چوارچێوەی ستانداردەکاندا بێت دەتوانێت لە ماوەی مانگێک یان مانگ و نیوێکدا ٦ بۆ ٨ کیلۆی لەشی دابەزێنێت. لە هەندێک کەسدا رەنگە کاریگەرییەکە خێراتر ببینرێت، یان پێچەوانەکەی بێت. ئەو کەسانەی کێشیان زیادە لە ماوەی کورتتردا تووشی دابەزاندنی کێشی زیاتر دەبن.”

موبین سامی، پسپۆری دەرمانسازی باسی لەوەشکردووە کە دەرزیی لاوازکەرەوەکە لەلایەن ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) پەسەندکراوە بۆ بەکارهێنان.

سەبارەت بە لایەنە نەرێنییەکان و کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرزی لاوازکەرەوە، سامی رایگەیاند، “بەگشتی هەموو دەرمانەکان کاریگەری لاوەکییان هەیە، وەک رشانەوە و ئازاری سک و هەندێکجاریش سکچوون، هەروەک دەرمانەکانی تر. بەزۆری دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم، وە دەتوانیت ئەم کێشەیە بە دەم شۆردن و پاککردنەوەی دەم نەهێڵیت. هەروەها لەوانەیە دەرزییەکە کێشە دروست بکات کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاردەهێنرێت. تەنها لەژێر چاودێری پزیشک یان دەرمانسازدا بەکاربهێنرێت. چونکە هەندێک کەس دەیانەوێت دەرزییەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاربهێنن بۆ دابەزاندنی کێشی زیاتر، بەڵام بەکارهێنانی درێژخایەن لەوانەیە ببێتە هۆی هەندێک هەوکردنی تر.”

موبین سامی وتیشی، “ئەگەر دیاری بکرێت کە ئەو نەخۆشانەی دەرزیەکە بەکاردەهێنن کەمی سەرنج و کێشەی بینینیان هەیە، دەتوانرێت بەکارهێنانیان بوەستێنرێت. هەروەها بەکارهێنانی درێژخایەن لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردنی پەنکریاس. یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییە زۆر دەگمەنەکان ئەوەیە کە کاریگەری لەسەر ئاستی شەکر لە جەستەدا هەیە، بۆیە رەنگە ببێتە هۆی گرێ، بەڵام ئەمە ئەگەرێکی زۆر کەمە.”

سەبارەت بە بەکارهێنانی دەرزی لاوازکەرەوە سامی ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ١٨ ساڵەوەیە دەتوانن بەکاریبهێنن، بەڵام تەنها ئەو کەسانەی پێویستیان پێیەتی پێویستە بەکاریبهێنن، دروست نییە بەکاریبهێنرێت بۆ دابەزاندنی ٢-٣ کیلۆ”.

En az 10 karakter gerekli