سوودانی دەستلەکارکێشانەوەی نەجم جبووری پەسند کرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی دەستلەکارکێشانەوەی نەجم جبووری پەسند کرد

سوودانی دەستلەکارکێشانەوەی نەجم جبووری پەسند کرد

تشرینی دووه‌م 26, 2023 16:42
سوودانی دەستلەکارکێشانەوەی نەجم جبووری پەسند کرد
0

لایک

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستلەکارکێشانەوەی نەجم جبووری پارێزگاری نەینەوای پەسند کرد.

سیروان رۆژبەیانی جێگری پارێزگاری نەینەوا راگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی نەجم جبووری پارێزگاری نەینەوای پەسند کرد، هاوکات عەبدولقادر دەخیلی راسپارد بە وەکالەت پۆستی پارێزگاری نەینەوا بەڕێوەببات.

نەجم جبووری پارێزگاری نەینەوا، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی پێشکەش بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردبوو، داوای لێکردبوو کە قبووڵی بکات و کەسێکی دیکە رابسپێرێت بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەکە لە شوێنی ئەو.

بەگوێرەی نامەکەی کە ئاراستەی سوودانی کراوە، جبووری دەڵێت: “بە لەبەرچاوگرتنی تەواونەکردنی رێکارەکان بەپێی یاسای دەستەی باڵای نیشتمانی بۆ “پرسیار و دادپەروەری” بەهۆی دەنگنەدانی ئەنجومەنی نوێنەران بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە (23583)ی ساڵی 2023، و بە پابەندبوون بە یاسا و دەستوور، دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە ئەرکەکانی پۆستی پارێزگاری نەینەوا پێشکەش دەکەم.

En az 10 karakter gerekli