بانكی ره‌شیدی عێراقی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كردنه‌وه‌ی پلاتفۆرمی بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه راگه‌یاند كه ئاره‌زووی كڕینی دۆلار ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتكردن به‌نرخی فه‌رمی واته 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 132 هه‌زار دینار.
بانكی ره‌شید له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كاتژمێر 8:00ی ئێواره پلاتفۆرمێكی تایبه‌ت به‌و گه‌شتیارانه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌یانه‌وێت دۆلار به‌نرخی فه‌رمی بكڕن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، میكانیزمه نوێیه‌كه پێویستی به تۆماركردن (حجزكردن)ی پێشوه‌خته هه‌یه بۆ گه‌شتیار به داخڵكردنی لینكی سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی بانكه‌كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی فۆڕمی تۆماركردن، پاشانیش سه‌ردانی یه‌كێك له لقه‌كانی بانكی ره‌شید ده‌كات به‌مه‌به‌ستی دانانی پاره‌ی كاشی پێویست بۆ كڕینی دۆلار.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، گه‌شتیار ده‌توانێت له‌رێگه‌ی لقی بانكی ره‌شید له ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد دۆلاری كاش وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌ش رێكاره‌كان ئاسانكاری ده‌كات بۆ هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستی كڕینی دۆلار به‌نرخی فه‌رمی تاوه‌كو له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌كاریبهێنێت.
پێشتر بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڕی سێ هه‌زار دۆلاری به‌نرخی فه‌رمی واته 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار پێده‌درێت، ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌مه‌به‌ستی حه‌ج و عومره ده‌چنه سعوودیه بڕی دوو هه‌زار دۆلاریان پێده‌درێت.