باڵیۆزی ئەمریکا: پابەندین بە مانەوەی هێزەکانمان لە عێراق
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • باڵیۆزی ئەمریکا: پابەندین بە مانەوەی هێزەکانمان لە عێراق

باڵیۆزی ئەمریکا: پابەندین بە مانەوەی هێزەکانمان لە عێراق

تشرینی دووه‌م 23, 2023 10:54
باڵیۆزی ئەمریکا: پابەندین بە مانەوەی هێزەکانمان لە عێراق
0

لایک

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، هەماهەنگی هاوبەش بۆ رێگریکردنی هێرشی سەر هێزەکانمان هەیە. دەشڵێت، “پابەندین بە مانەوەی هێزەکانمان لە عێراق.”


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئالینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند، لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە پرسی پابەندبوونی عێراق بە پاراستنی دیبلۆماتکار و سیاسەتمەدار و هێزەانی ئەمریکا کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سەردانی ئەمجارەی بۆ دڵنیابوونەوە لە هەماهەنگی هاوبەش بۆ رێگریکردن لە هێرشی سەر هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و هەرێم بووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، کۆتا گۆڕانکارییەکانی هەرێمی و ناوچەکە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەیان بووە و دوپاتیكردوه‌ته‌وه‌، “ئێمە دیدگای هاوبەشمان هەیە سەبارەت بە ڕێگریکردن لە فراوانبونی ململانێکان و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە”.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرپرسانى ئەمریکا پێشتر ئاماژەیان بەوە کردبوو، لەماوەی کەمتر لە دوومانگدا زیاتر لە 70 هیرش کراوەتە سەر پێگەکانیا لە عێراق و سوریا و ئەمەش جێی نیگەرانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکایە.

له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ندجارێك هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌دا به‌ره‌به‌یانی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ سوپای ئه‌مریكا هێرشی كرده‌ سه‌ر دوو دامه‌زراوه‌ له‌ عێراق و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج چه‌كداری حزبوڵای عێراق كوژراون و چوار كه‌سیش برینداربوون.

شایەنی باسە لە دوو هەفتەی رابردوودا، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، بۆ ئەوەی پابەندبوونی ئەمریکا بەرامبەر بە ناوچەکە دوپات بکاتەوە.

باسی لەوەش کردبوو، گفتوگۆی بەرهەمداریان لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کردووە.

En az 10 karakter gerekli