دوای دوورخستنەوەی حەلبووسی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دوای دوورخستنەوەی حەلبووسی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

دوای دوورخستنەوەی حەلبووسی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

تشرینی دووه‌م 15, 2023 10:12
دوای دوورخستنەوەی حەلبووسی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
0

لایک

دوای دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە.

پەرلەمانی عێراق، بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کاتژمێر ١:٠٠ی پاش نیوەڕۆ کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی کارنامەکەش، کۆبوونەوەکە لە پێنج بڕگە پێکھاتووە و یەکێک لە بڕگەکانیش تایبەتە بە خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیارێک بۆ ھەمواری یاسایی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان.

لە کارنامەی پەرلەماندا ھیچ بڕگەیەکی تیادا نییە بۆ دیاریکردنی جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران، کە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، لەکاتێکدا، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەبێت لەیەکەم دانیشتنی دوای چۆڵبوونی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کەسێک بۆ ئەو پۆستە ھەڵبژێردرێت.

En az 10 karakter gerekli