پێنتاگۆن رایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا زیادیکردوە و لە 17ی (تشرینی یەکەمی 2023ەوە بە گشتی 55 هێرش ئەنجامدراون و دەیان ئەندام برینداربوون.
سەبرینا سینگ، جێگری وەزیری راگەیاندنی پێنتاگۆن رایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا زیادیکردوە و لە 17ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە بە گشتی 55 هێرش ئەنجامدراوە و دەیان ئەندامی خزمەتگوزاری برینداربوون.
ئاماژهی بهوهشكردوه، له عێراق 27 هێرش و له سوریا 28 هێرش كراونهته سهر هێزهكانی ئهمریكا، هاوكات 59 ئهندامی هێزهكانی ئهمریكا برینداربوون، بەڵام دڵنیایی دەداتە لهوهی هەموو کارمەندهكان بە سەرکەوتویی گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان.
پێنتاگۆن وردەکاریی دیاریکراوی لەبارەی چۆنیەتی هێرشەکان و گرووپە بەرپرسیارەکانی نەخستوەتەڕوو، بەڵام ڕایگەیاندوە، دەسەڵاتداران بەردەوامن لە چاودێریکردنی دۆخەکە لە نزیکەوە.