حەلبوسی دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ دورخستنه‌وه‌ی هاتەدەنگ
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حەلبوسی دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ دورخستنه‌وه‌ی هاتەدەنگ

حەلبوسی دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ دورخستنه‌وه‌ی هاتەدەنگ

تشرینی دووه‌م 14, 2023 20:46
حەلبوسی دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ دورخستنه‌وه‌ی هاتەدەنگ
0

لایک

محه‌مه‌د حەلبوسی دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دورخرایه‌وه‌، رایگه‌یاند، کەسانێک هەن هەوڵی تێکدانی سەقامگیری وڵات و پارچەپارچەکردنی پێکهاتە سیاسییەکان دەدەن، ده‌شڵێت، “بڕیاڕی دادگای فیدڕاڵی جێگەی سەرسوڕمانە و بەمجۆرە بڕیارانە رێز لە دەستور ناگرێت”.

محه‌مه‌د حەلبوسی له‌میانی وتارێكدا رایگه‌یاند، “زیاتر لە پێنج ساڵە وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کار دەکەم، هەر لە یەکەم ساتی چوونە ناو پەرلەمانەوە، حەزم دەکرد چارەسەری ئەو کێشانە بکەم کە له‌ وڵاتدا هه‌یه‌، لەوانەش کێشەی تائیفی، نەتەوەیی، ئەمنی، تیرۆریستی و خزمەتگوزاری و هەموومان هەوڵماندا شتەکان راست بکەینەوە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی سەیر و سەمەرەیە، دوای ئەوەی بەتەواوی پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت، وردەکارییەکانی روون دەبێتەوە”.

حەلبوسی باسی له‌وه‌شكرد، “ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی بەشێوە جۆراوجۆرەکانی بووەهۆی رووخانی یەک لەسەر سێی عێراق، بەڵام ئێمە کارمان کرد و هەڵگری دروشمەکە بوین، لە راستگۆیی و بە هاوکاری پارێزگاکان، دەوڵەت پێگەی خۆی وەرگرتەوە”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “ئێمە سەرمان سوڕماوە لە دەرکردنی ئەو جۆرە بڕیارانە، نازانین ئەمجۆرە بڕیارانەی دادگای فیدڕاڵی لەکوێوە ئاڕاستە دەکرێن، رێوشوێنی یاسایی بۆ پاراستنی مافە دەستورییەکان دەگرینەبەر”.

محه‌مه‌د حەلبوسی ده‌ڵێت، “من به‌ڵێنه‌كانم لەبەردەم خودا و لەبەردەم خەڵکدا جێبەجێ کرد و جیاوازیم لە نێوان سوننە و شیعە و سونەدا نەکرد و حەزم دەکرد لەگەڵ نوێنەرەکاندا بوەستم لە بەرپرسیارێتیەکانیاندا”.

En az 10 karakter gerekli