وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندبوونی بە بڕیارەکەی ئۆپیک دووپات دەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندبوونی بە بڕیارەکەی ئۆپیک دووپات دەکاتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندبوونی بە بڕیارەکەی ئۆپیک دووپات دەکاتەوە

تشرینی دووه‌م 12, 2023 16:12
وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندبوونی بە بڕیارەکەی ئۆپیک دووپات دەکاتەوە
0

لایک

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە بڕیارەکانی رێکخراوی ئۆپیک لە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، زیادکردنی هەناردەی نەوت پرسێکی ئاساییە و لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکانی ساڵ روودەدات و هیچ کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی ئۆپیک نییە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، وەک ئاماژەیەک سەبارەت بەو راپۆرتانەی لەبارەی زیادکردنی ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی نەوت روونی دەکاتەوە زیادکردنی ئاستی هەناردەکردنی عێراق پرسێکی ئاساییە و کاریگەری لەسەر بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ئۆپیک پڵەس نییە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی کەمبوونەوەی بەکارهێنانی ناوخۆیی، هەندێک کات رێژەی هەناردەی نەوت زیاد دەکرێت، ئەو حاڵەتەش زیاتر لەگەڵ گۆڕانی وەزرەکانی ساڵ بەدی دەکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، عێراق لە پاراستنی سەقامگیری بازاڕی نەوتی جیهانی بە بڕیاری وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیک پابەندە، ئەویش لە پێناو جێبەجێکردنی بەرژەوەندی بەرهەمهێنەران و بەکارهێنەران و وەبەرهێنەرانی نەوت، دوور لە دەستکەوتی کاتی.

En az 10 karakter gerekli