ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغداد دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغداد دەکات

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغداد دەکات

تشرینی دووه‌م 5, 2023 08:48
ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغداد دەکات
0

لایک

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بێتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد باس لە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی بکەن، هەروەها پەیامێکی ئاگادارکەرەوەی واشنتۆن بە گروپە چەکدارییەکانی عێراق بگەیەنن.

 

سەرچاوەیەکی حکومی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنتۆنی بلینکلن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە فەرمی سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بلینکن لە سەردانەکەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە، هۆکاری سەرەکی سەردانەکەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە، بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانیت دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و دۆخی غەززە بە تایبەتییە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، گفتوگۆکانی حکومەتی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرنج دەخاتە سەر ئەو گرژییانەی گروپە چەکدارەکانی عێراق لەسەر هێزەکانی ئەمریکا دروستیان کردووە، هەروەها پەیامێکی ئاگادارکەرەوە لە واشنتۆنەوە بەو گروپە چەکداریانە دەگەیەنرێت.

En az 10 karakter gerekli