موقتەدا سەدر، رێبهری رەوتی سەدر سەبارەت بە چوونی سەدرییەکان بۆ سنوورەکانی فەڵەستین پەیامێکی بۆ چوار وڵاتی عەرەبی نارد، دهڵێت، “هیوادارین بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێوەدا رێگە بە برا سەدرییەکانتان بدەن بگهنه غهززه”.
موقتەدا سەدر ئهمڕۆ ههینی له پهیامێكدا له پلاتفۆڕمی “X” (پێشتر تویتهر) رایگەیاند، “ئەم پەیامە ئاڕاستەی حکومەتەکانی وڵاتانی ئوردن، میسر، لوبنان، سووریا دهكهم، ئەو وڵاتانەی دراوسێی کۆماری خۆشەویستی فەڵەستین و قودس وەک پایتەختی وڵاتەکە، هیوادارین بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێوەدا رێگە بە برا سەدرییەکانتان بدەن لە عێراقی برای خۆتان بە ئاشتیانە بگەنە سنوورەکانی فەڵەستینی خۆشەویستمان بە چەند هاوکارییەک لە ئاو، خۆراک، دەرمان و سوتەمەنییەوە بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێوەدا بگهنه ناو غەززە”.
ئاماژهی بهوشهكرد، هەروەها “هیوادارین برا سەدرییەکانتان بتوانن لە رۆژانی داهاتوودا دانیشتنێکی ئاشتیانە و مرۆیی لە سنوورەکانی فەڵەستین لە وڵاتە خۆشەویستەکانتان ئەنجام بدەن و هەرکەسێکیش لە گەلانی عەرەبی و ئیسلامی و مرۆیی ئارەزووی بکات دهتوانێت بهشدارببێت”.
سهدر لە درێژەی قسەکانیدا وتی، “ئەگەر رازی بن، ئەمە شەرەفێکە کە مێژوو و داهاتوو بۆتان دەنوسێت، بۆیە خودا پاداشتتان بداتەوە، ئێمە بەڵێنی پابەندبوون بە یاسا و رێسا و ئاشتیی دەدەین”.
ئهوهشی خستوهتهڕوو، “هەموومان ئاگادار و خەمخۆرین و بەرپرسیارین لەوەی کە لە غەززەی خۆشەویست ڕوودەدات، ئێوەش شایستەی بەرپرسیارێتین”.