وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

تشرینی دووه‌م 2, 2023 11:09
وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند
0

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ 200 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و رۆژی شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە: “کەمێک لەمەوبەر بڕی 200 ملیار دینار لەلایەن بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر  هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”.

وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە، رۆژی شەممە 4/11/2023 لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی پێنجشەممە 9/11/2023، کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت”.

En az 10 karakter gerekli