دەستەی راگه‌یاندن و گەیاندنی عێراق له نوسراوێكدا داوا له هه‌ردوو كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ و ئەسیر ده‌كات كه پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای (كۆڕەك تیلیكۆم) بپچڕێنن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو ده‌سته‌كه ژماره‌یه‌ك بڕیاری دژی كۆڕەك تیلیكۆم ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه واژۆی د. عه‌لی حسێن، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی دەستەی راگه‌یاندن و گەیاندنی عێراقی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ و ئەسیر كراوه، تیایدا هاتووه، “به پشتن به‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌پێی فه‌رمانی یاسایی ژماره 66ی ساڵی 2004ی كارپێكراو پێمان دراوه، هه‌روه‌ها به له‌به‌رچاوگرتنی به‌سه‌رچوونی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌مانه‌وه له 30ی (ئاب/8)ی 2022 به كۆمپانیای (كۆڕەك تیلیكۆم) دراوه، هاوكات وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی بڕیاره دادوه‌ریه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه ده‌رچووه، پابه‌ندن به پچڕانی پەیوەندییەكان له‌گه‌ڵ كۆڕەك تیلیكۆم”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم گوێی به ئاگاداركردنه‌وه و هۆشدارییه‌كان نه‌داوه و جددی نه‌بووه له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه زۆره‌ی قه‌رزەی كه له سه‌ریه‌تی.
22ی مانگی رابردوو، ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به پشتبه‌ستن به به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی كۆمپانیای كۆڕه‌ك له30ی (ئاب/8)ی 2022 و بڕیاره دادوه‌رییه‌كانی ده‌رچوی دادگای تایبه‌تمه‌ند، بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی كۆمسیارانی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی كه كۆمپانیاكه قه‌رزاریه‌تی و ئاماده نه‌بوونی تا ئه‌م ساته بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و دانوستان و دیالۆگانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌دا ئه‌نجامدراون، ڕایگشتی له ژماره‌یه‌ك بڕیار ئاگادارده‌كه‌نه‌وه.