“ئەمساڵ تەنها دوو مووچەی دیكەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “ئەمساڵ تەنها دوو مووچەی دیكەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت”

“ئەمساڵ تەنها دوو مووچەی دیكەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت”

تشرینی یه‌كه‌م 31, 2023 09:02
“ئەمساڵ تەنها دوو مووچەی دیكەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت”
0

لایک

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر مووچە بخرێتە سەر بەغداد چیتر دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نابێتە هەواڵ.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە پرسی گواستنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ سەر بەغداد، حكومەتی هەرێم نەرمی نواندووە و سەردانی شاندەكەی هەرێم پەیوەستە بە گفتوگۆكردن لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی عێراق كە چاوەڕواندەكرێت بكەوێتە سەرەتای ساڵی نوێوە و ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستاش بێت چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ تەنها دوو مووچەی دیكەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکرێت.

بە بڕوای ئەندامەكەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، “ئەگەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغداد چیتر دابەشكردنی مووچە نابێتە هەواڵ”.

En az 10 karakter gerekli