نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەگەر ئەمشەو سووتەمەنی نەچێتە غەززە هەموو کارەکانی بەهانچوون رادەگێرێت

نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەگەر ئەمشەو سووتەمەنی نەچێتە غەززە هەموو کارەکانی بەهانچوون رادەگێرێت

تشرینی یه‌كه‌م 26, 2023 16:05
نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەگەر ئەمشەو سووتەمەنی نەچێتە غەززە هەموو کارەکانی بەهانچوون رادەگێرێت
0

لایک

نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە کە ئەگەر بەپەلە سووتەمەنی بۆ غەززە دابین نەکرێت، ئەوا ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەهاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA)، ناچارە ئەمشەو هەموو ئۆپەراسیۆنەکانی هاوکاری راگرێت.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفانی دوجاریک لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا، زانیاریی سەبارەت بە دوایین رەوشی لە غەززە خستەڕوو.
دوجاریک رایگەیاند: “هاوتا و هاوکارەکانمان لە غەززە باس لەوە دەکەن قەیرانی مرۆیی گەیشتووەتە ئاستێکی کە پێشتر وێنەی نەبووە. ئاو لە ناوچەکەدا نییە، بەو هۆیەشەوە نەخۆشی لە بڵاوبوونەوەدایە”.

هەروەها دوجاریک باسی لەوە کرد کە خەڵکی غەززە دەستیان بە خواردنەوەی ئاوی بیرەکان کردووە و ئەوەیش کێشەی تەندروستیی بەرچاوی لێکەوتووەتەوە.

دوجاریک ئەوەیشی خستەڕوو کە سووتەمەنی لە تەواوبووندایە و تەنیا لە دامەزراوە هەستیارەکاندا بەکاردەهێندرێت و وتی: “UNRWA کە گەورەترین ئاژانسە هاوکاری مرۆیی دابین دەکات لە غەززە، ئەگەر بە پەلە سووتەمەنی رەوانەی غەززە نەکرێت، ناچارە ئەم ئێوارەیە هەموو ئۆپەراسیۆنەکانی راگرێت”.

ستیفانی دوجاریک ئەوەیشی خستەڕوو کە سووتەمەنی بەسەر کەسدا دابەش ناکرێت و، UNRWA پێویستییەتی بۆ درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی، لەبەرئەوە پێویستە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا سووتەمەنی رەوانە بکرێت.

En az 10 karakter gerekli