ئەعرەجی گەیشتە هەولێر و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەعرەجی گەیشتە هەولێر و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکرێت

ئەعرەجی گەیشتە هەولێر و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکرێت

تشرینی یه‌كه‌م 24, 2023 11:20
ئەعرەجی گەیشتە هەولێر و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکرێت
0

لایک

لەبارەی رووداوەکەی چیای قەرەچوغ و پێکهێنانی لیژنەی تایبەت بەو رووداوە، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق گەیشتە هەولێر و بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی شوێنی رووداوەکە بکات.

بەیانی ئەمڕۆ، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عیراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم پێشوازی لێکرا، بڕیارە ئەعرەجی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆبێتەوە و بەپێی زانیارییەکان لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوە و بەدواداچوونەکان لەسەر رووداوەکەی چیای قەرەچوغ، لیژنەکە راپۆرتێک لەسەر ووردەکارییەکان و ئەنجامی بەدواداچوونەکان دەنووسێت و دوای تەواوبوونی، راپۆرتەکە ئاڕاستەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران دەکرێت.

 

شایەنی باسە دوابەدووای رووداوەکەی قەرچوغ، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی رووداوەکە و دیاریکردنی هۆکارەکانی دروستبوونی ئەو ئاڵۆزییە کرد، قاسم ئەعرەجی سەرپەرشتی ئەو لێژنەیە دەکات کە لە لایەن سودانی لەسەر رووداوەکە پێکهێنراوە.

 

ئێوارەی ٢٢ی ئەم مانگە، لە چیای قەرەچوغ شەڕ و پێکدادان لەنێوان پێشمەرگە و هێزێکی عێراقی دروست بوو و بەو هۆیەوە قوربانی لەهەردوولا کەوتەوە.

 

En az 10 karakter gerekli