دوێنێ بۆ یه‌كه‌مجار له میانه‌ی جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل، کەنیسەیەکی كریستیانه‌كان له غه‌ززه به ئامانج گیرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی (ئه‌لحوره)ـی ئه‌مه‌ریكی، کەنیسەیەکی پریڤیریۆس له غه‌ززه له لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه بۆردومانكرا و كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و کەنیسەکە له ساڵی 425ـی زاینی بۆ یه‌كه‌مجار دروستكراوه و به‌پێی قۆناغه‌كان ده‌ستكاریكراوه و نووژهنكراوهتهوه، ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی زه‌یتوونه له كه‌رتی غه‌ززه، به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه به‌شی خزمه‌تگوزاری کەنیسەکە رووخاوه.
له‌مباره‌یه‌وه قه‌شه یوسف ئه‌سعه‌د له کەنیسەکەی لاتیین له غه‌ززه رایگه‌یاندووه، زانیارییه‌كان له‌باره‌ی بۆردومانی كڵێسای پریڤیریۆس، ناڕوونن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌هۆی هێرشه‌كه چاڵێك به قوڵایی حه‌وت مه‌تر دروستبووه و نزیكه‌ی 100 ئاواره‌ی غه‌ززه له نێو کەنیسەکە دابوون و خۆیان تێیدا حه‌شاردابوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه 18 كه‌س كوژران و 15ـی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێنن.
باسی له‌وه‌شكرد، زۆربه‌ی كوژراوه‌كان كه‌سوكاری یه‌كتر بوون، له‌ته‌ك یه‌كتری خه‌وتبوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی غه‌ززه دوێنێ پێنجشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، زۆربه‌ی ئاواره‌كان په‌نایان بۆ کەنیسەکانی ناو غه‌ززه بردووه، به‌ڵام له ئێستا ئه‌وانیش بۆردومان ده‌كرێن.
بەرەبەیانی ڕۆژی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس لە ئاسمان و وشکانی هێرشیکردەسەر ئیسرائیل و، پێنج هەزار مووشەکەی ئاڕاستەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە کرد.
لە وەڵامی هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس، سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی شمشێری ئاسنینی راگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا زیاتر لە 3500 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، ژمارەی بریندارەکانیش 10 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل رایگه‌یاند، به‌هۆی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، تا ئێستا 1400 ئیسرائیلی كوژراون و 4834 كه‌سیش برینداربوونه.