یۆهاڤ گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل لهپهیامێكدا بۆ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر سنووری كه‌رتی غه‌ززه ڕاگه‌یاند، به‌م زووانه فه‌رمانی هێرشی زه‌مینی سوپای ئیسرائیل دێت.
یۆهاڤ گالانت له په‌یامێكدا بۆ سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له سنووره‌كانی كه‌رتی غه‌ززه كه ئێستا گه‌مارۆیان خستۆته‌سه‌ری رایگه‌یاندوه، “ئێستا ئێوه له دووره‌وه غه‌ززه ده‌بینن، به‌مزووانه له ناوه‌وه ده‌یبینن، فه‌رمان بۆ هێرشی زه‌مینی ده‌گاته ده‌ستتان”.
ده‌سه‌ڵاتی په‌خشی ئیسرائیل پێشتر له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، سوپای ئیسرائیل ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ چونه ناو كه‌رتی غه‌ززه ته‌واو كردوه.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه، واشنتن داوای له قه‌ته‌ر كردوه نێوه‌ندگیری بكات بۆ ئازادكردنی ئه‌و بارمتانه‌ی كه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، دوای ئه‌وه‌ی پشتڕاستیكرده‌وه كه ڕزگاركردنی بارمته‌كان به‌ڕێگای سه‌ربازی مه‌حاڵه.
له دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی لافاوی ئه‌قسا له 7ی ئه‌م مانگه‌وه، كه‌رتی غه‌ززه رووبه‌ڕووی بۆردومانی وشكانی و ده‌ریایی و ئاسمانی هێزه‌كانی ئیسرائیل بۆته‌وه، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی چوار هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و زیاتر له 12 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.