وەزیری دارایی عێراق: هەرێم هیچ داهاتێکی رادەستی بەغدا نەکردووە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری دارایی عێراق: هەرێم هیچ داهاتێکی رادەستی بەغدا نەکردووە

وەزیری دارایی عێراق: هەرێم هیچ داهاتێکی رادەستی بەغدا نەکردووە

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، هەرێم هیچ داهاتێکی نەخستووەتە سەر ئەو هەژمارەی کە عێراق بۆ داهاتی هەرێم کردوویەتییەوە.

تشرینی یه‌كه‌م 18, 2023 19:13
وەزیری دارایی عێراق: هەرێم هیچ داهاتێکی رادەستی بەغدا نەکردووە
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، تەیف سامی لە میانەی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان بە ئامادەبوونی شاندی حکومەتی هەرێم رایگەیاند ، ئەو هەژمارە بانکییەی کە هەرێم لەسەر بنەمای پابەندبوون بە دانانی داهاتەکان کردییەوە، هیچ بڕە پارەیەکی تێدا دانەنراوە، و بڕیارە پێداچوونەوە بۆ ڕێکارەکانی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە وردەکارییەکانی پەیوەست بە ماددە تایبەتەکانی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجەی فیدراڵیدا بکرێت.

لەو بارەیەوە عەمار مەشهەدانی سەرۆکی دیوانی وردبینی عێراق ئەوەی خستەڕوو، دیوان چەند رێکارێک بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو داتایانە دەگرنە بەر کە هەرێم پێشکەشی کردووە و سبەینێ راپۆرتێک سەبارەت بە وردبینیکردنی تەواوی داتاکان پێشکەش دەکرێت.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی لیژنەی دارایی تیشکیان خستە سەر بڕی کۆی داهاتی نەوت و غەیرە نەوت و دەروازە سنوورییەکان کە بەدەست هاتوون، خەرجی راستەقینە و رادەی پابەندبوونی هەرێم بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجە، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسی فەرمانبەرانی هەرێم، و چۆن مووچەکانیان لە بانکەکاندا یەکلایی بکەنەوە کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە پەسەندکراون، لەوێ جەخت لەوە کراوەتەوە کە دانیشتنێک ئەنجام بدرێت بۆ گەیشتن بە چارەسەرەکان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، شاندێکی حکومەتی هەرێم بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر بابەتی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و لیستی موچەخۆران سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق کۆبوونەوە.

En az 10 karakter gerekli