لە سنوری ھەولێر تاپۆی زیاتر لە 10 ھەزار کارتی تری زەوی ئامادەکراوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە سنوری ھەولێر تاپۆی زیاتر لە 10 ھەزار کارتی تری زەوی ئامادەکراوە

لە سنوری ھەولێر تاپۆی زیاتر لە 10 ھەزار کارتی تری زەوی ئامادەکراوە

تشرینی یه‌كه‌م 16, 2023 16:00
لە سنوری ھەولێر تاپۆی زیاتر لە 10 ھەزار کارتی تری زەوی ئامادەکراوە
0

لایک

لە چوارچێوەی پڕۆسەی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان لە سنوری ھەولێر، تاپۆی زیاتر لە 10 ھەزار کارتی تری زەوی ئامادەکراوە و لە سبەینێوە خاوەن زەوییەکان دەتوانن وێنەی تاپۆکانیان وەربگرنەوە.

راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، 10242 کارتی تر لە ھەولێر کارەکانیان تەواوکران و وێنەی تۆمار “تاپۆ”یان بۆ دەرکراوە و لە سبەینێوە خاوەن زەوییەکان دەتوانن سەردانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی شارەوانی بکەن بۆ وەرگرتنی وێنەی تۆماری زەوییەکانیان.

وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، کارتە نوێکان لە کانی قرژاڵە و کەرتی 92ی شاوێس و گڕەسۆری نوێ لەناو نەخشەی کەرتی باغمرەشەھاب و لە عرب کندی و لە گوندی کۆری و لە قەرەچناغە لەناو نەخشەی کەرتی باغمرەشەھاب و لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لە سنوری بنەسڵاوەن.

پرۆسەی تاپۆکردنی زەویی کارت چەند ساڵێکە بەردەوامە و پێشتریش چەند ھەزار پارچە زەویی دیکە وێنەی تۆماریان بۆ دەرکراوە.

En az 10 karakter gerekli