وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل: وەک جولەکەیەک لەگەڵتانم
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل: وەک جولەکەیەک لەگەڵتانم

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل: وەک جولەکەیەک لەگەڵتانم

تشرینی یه‌كه‌م 12, 2023 17:10
وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل: وەک جولەکەیەک لەگەڵتانم
0

لایک

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لە تەلئەبیبەوە پشتیوانى وڵاتەکەى بۆ ئیسرائیل دەردەبڕێت دەڵێت: پێویست بە دودڵى ناکات، ئەمەریکا لەگەڵتان دەوەستێت. سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیلیش جەخت دەکاتەوە،” چۆن داعش تێکشکێندرا ئاواش حەماس تێکدەشکێنرێت.

دواى گەیشتنى بە ئیسرائیل، ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا و بینیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل، کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى هاوبەشیان ئەنجامدا و لە کۆنگرەکەدا، نەتەنیاهو رایگەیاند: حەماس لە هێرشەکەیدا هەموو رێگاکانى کوشتنى خەڵکى مەدەنى بەکارهێناوەو وەک شانازییەک باسى کردووە، بۆیە پێویستە هاوشێوەى “داعش” مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل وتیشى،” رۆژى زۆر سەخت لەپێشمانە، بۆیە دەبێت کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى هەڵوێستى هەبێت.

لایخۆیەوە، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا، وێراى جەختکردنەوە لە پشتیوانیکردنى ئیسرائیل، وتی،” تێدەگەم لەوەى حەماس کردویەتى، چونکە من تەنها وەزیرى دەرەوەنیم، بەڵکو وەک جولەکەیەکیش لێرەم و باپیرانم جولەکەن، ئەمەى حەماس کردویەتى کردەوەیەکى وەحشیگەرانەیە”.

جەختیشى کردەوە، “مادام ئەمەریکا هەیە، پێویست ناکات ئیسرائیل دودڵ بێت و ئەمەریکا لە تەنیشتیان دەوەستێت”، هەروەک رونیکردەوە، ئەمە پەیامى سەرۆک بایدنە بۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل.

هەروەک ئامادەیى ئەمەریکاى بۆ هه‌مو جۆره‌ هاوكارییه‌كى سه‌ربازی و سیستمی پاتریۆتان پیشاندا.

En az 10 karakter gerekli