عێراق: دەکرێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ تورکیادا واژۆ بکرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • عێراق: دەکرێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ تورکیادا واژۆ بکرێت

عێراق: دەکرێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ تورکیادا واژۆ بکرێت

تشرینی یه‌كه‌م 11, 2023 14:27
عێراق: دەکرێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ تورکیادا واژۆ بکرێت
0

لایک

لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیانووە، دەکرێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ تورکیادا واژۆ بکرێت و ڕێگە بە هێرشی تیرۆریستی دژی تورکیا لەلایەن (رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە) نادەن.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا بە میدیاکانی راگەیاندووە، “لەگەڵ وڵاتی دراوسێمان تورکیا پەیوەندییەکی باشمان هەیە. پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانمان لەگەڵ تورکیا زۆر باشە”.

لەبارەی سەردانی هەفتەی ڕابردووی وەزیری بەرگری عێراق و شاندی باڵای سەربازیی بۆ ئەنقەرە، ڕایگەیاند، کە پرسەکانی پیشەسازی بەرگری، هاوبەشکردنی زانیاری هەواڵگری و شەڕی دژی تیرۆر لەگەڵ وەزارەتی بەرگری تورکیا تاوتوێ کراوە.

لیوا یەحیا رەسول وتیشی، ئێمە ڕێگە بە هێرشی تیرۆریستی لە عێراقەوە بۆ تورکیا یان هیچ وڵاتێکی دراوسێ نادەین. وەزارەتی دەرەوەی عێراق و لایەنە دیپلۆماسییەکانمان، دەسەڵاتی ئەوەیان ھەیە (رێککەوتنی ئەمنی) لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەن وەک ئەو ڕێککەوتننە ئەمنییەی کە لەگەڵ ئێراندا واژۆمان کردووە. ئێمە رێگە نادەین هەندێک لایەن هەنگاوی نەرێنی بەرامبەر تورکیا و سوپای تورکیا بنێن”.

دوێنێ سێشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاندبوو کە گفتوگۆکانیان لەگەڵ تورکیا بەردەوامە بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی دووقۆڵیی، وەک ئەوەی لەگەڵ ئێراندا واژوویان کردووە.

En az 10 karakter gerekli