وەزیری ناوخۆ و باڵیۆزی تورکیا لەسەر پرسی ئاسایشی سنوورەکان کۆبوونەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری ناوخۆ و باڵیۆزی تورکیا لەسەر پرسی ئاسایشی سنوورەکان کۆبوونەوە

وەزیری ناوخۆ و باڵیۆزی تورکیا لەسەر پرسی ئاسایشی سنوورەکان کۆبوونەوە

تشرینی یه‌كه‌م 9, 2023 22:46
وەزیری ناوخۆ و باڵیۆزی تورکیا لەسەر پرسی ئاسایشی سنوورەکان کۆبوونەوە
0

لایک

وەزیری ناوخۆی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی پتەوکردنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانی نێوان تورکیا و عێراق کرد، هەروەها جەختیان لە هەوڵدان بۆ سەپاندنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا کردەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لەگەڵ عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە، گفتوگۆیان لە بارەی ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئاسایش کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردولا پرسی پشتیوانیکردن و پتەوکردنی سنووری هاوبەشی تورکیا و عێراق و ئاڵوگۆڕی زانیاری ئەمنیان تاوتوێکرد، هەروەها گفتوگۆ لە بارەی پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوبەشی بە شێوەیەک بەرژەوەندی هەریەکە لە کۆماری تورکیا و عێراق سوودی لێببینن.

لە ماوەی رابردوو محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فوئاد حسێنی وەزیری دەرەوەی راسپارد بەمەبەستی کاراکردنەوەی لیژنەی هاوبەشی ئەمنی نێوان تورکیا و عێراق.

پێشتریش فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، لەگەڵ تورکیا بەردەوام لە گفتوگۆدان لەسەر پرسی ئەمنی سنوورەکان، هیوادارن رێککەوتنێکی ئەمنی هاوشێوەی ئێران لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەن، دەشڵێت، “لەگەڵ ئەمریکا لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بازاڕی دراوی دینار و دۆلار بەیەکەوە ببەستنەوە.”

En az 10 karakter gerekli