وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم چاوەڕێی تورکیا دەکەن و وەزیری وزەی تورکیاش بەنیازە سەردانی عێراق بکات.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرچاوەیەکی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە: بۆ هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە تا ئێستا هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیان لەلایەن وەزیری وزەی تورکیاوە بەدەستنەگەیشتووە.
بەرپرسێکی وەزارەتی نەوت بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: وەکو وەزارەت پێویستیمان بە ئاگادارکردنەوە هەیە لەلایەن تورکیاوە دەربارەی دۆخی بۆری نەوتەکان پێش دەستکردن بە پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت.
هاوکات، بەرپرسێکی وەزارەتی وزەی تورکیا ڕبە رڕۆیتەرزی رایگەیاندووە: ئاڵپ ئەرسلان، وەزیری وزەی تورکیا بەمزوانە سەردانی عێراق دەکات بۆ تاوتوێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێنجشەممەی ڕابردوو ئاڵپ ئەرسلان، وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند: بۆری نەوت نێوان عێراق- تورکیا لە ڕۆژی چوارشەممەوە ئامادەیە بۆ کارکردن بەبێ ئەوەی هیچ گرفتێك بۆ بارکردن و هەناردەکردنی هەبێت بۆ بازاڕەکانی جیهان.