وەزیری وزەی تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت زانیاری نوێی راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزیری وزەی تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت زانیاری نوێی راگەیاند

وەزیری وزەی تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت زانیاری نوێی راگەیاند

تشرینی یه‌كه‌م 5, 2023 11:43
وەزیری وزەی تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت زانیاری نوێی راگەیاند
0

لایک

ئالپەئەرسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە هێڵی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا زانیاری نوێی راگەیاند و دەڵێت، “هێڵەکە ئامادەیە بۆ هەناردەی نەوت”.

بایراکتار لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی تایبەتدا رایگەیاند، لە دوێنێ چوارشەممەوە هێڵی جەیهان لە ڕووی کارکردنەوە ئامادەیە بۆ هەناردەکردنی نەوت.

لەبارەی وادەی دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوت لە هێڵی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا، وەزیر وزە و سەرچاوە سروشتییەکان وتی، “هێڵەکە ئامادەیە بۆ هەناردەکردنی نەوت، بەڵام لەرووی وادەی دەستپێکردنی هەناردەکردن لەم هێلە ئەوە پەیوەستە بە بەرهەم هێنانی نەوت لەلایەن عێراقەوە.”.

دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس لە (25ـی ئاداری 2023)، لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان راگیرا.

En az 10 karakter gerekli