وەزیری بەرگریی عێراق لە تورکیایە و ئەمڕۆ لەگەڵ ھاووتا تورکییەکەی، رەوشی ئەمنی تاوتوێ دەکات.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی باڵای سەربازی و لەسەر بانگھێشتی فەرمی ھاوتا تورکییەکەی، گەیشتووەتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.
وەزارەتی بەرگریی عێراق دەشڵێت، ئەمڕۆ سابت محەمەد بە مەراسیمێکی فەرمی لە باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازی لێدەکرێت و لەگەڵ یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا کۆدەبێتەوە و پرسە ئەمنی و بەرگرییەکانی نێوان بەغداد و ئەنقەرە و ھاریکارییەکانی بواری بەرگری تاوتوێ دەکەن.
پێشتریش رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆككۆماری توركیا لهبارهی عێراقهوه رایگهیاندبوو، “رهوشێكی نالهبار له عێراقدا له ئارادایه. لە سووریا، عێراق و ئەفریقای باکوور، داعش و هاوشێوەکانی بەکاردەهێنرێن بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان”.