کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داواى تەرخانکردنى بودجە بۆ هەڵبژاردنى هەرێم دەکات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داواى تەرخانکردنى بودجە بۆ هەڵبژاردنى هەرێم دەکات

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داواى تەرخانکردنى بودجە بۆ هەڵبژاردنى هەرێم دەکات

تشرینی یه‌كه‌م 4, 2023 16:41
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داواى تەرخانکردنى بودجە بۆ هەڵبژاردنى هەرێم دەکات
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی لە شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کرد و باسیان لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم کرد، سەرۆکی کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراقیش داواى تەرخانکردنى بودجەی بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم لە سوودانی کردووە.

نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانى سەرۆک وەزیران پێشوازى لە شاندى کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کردووە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە تەواوکردنى ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکى کۆمسیۆن رایگەیاندووە کە ئامادەکارییەکان بە خێراییەکی زۆر بەڕێوەدەچن.
هاوکات، بڕى پارە و بوودجەى پێویستیشى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە مانگى شوباتى داهاتوو بۆ سەرۆک وەزیران روونکردوەتەوە و داوایکردووە بودجەیان بۆ تەرخانبکرێت.

لەبەرامبەریشدا سوودانی وەزارەتی دارای راسپاردووە، هەموو ئەو رێگریانە چارەسەر بکەن کە پەیوەستن بە داواکارییەکانی فەرمانبەران و خەرجکردنی کرێی ئەو کەسانەی گرێبەستیان لەگەڵ کراوە.

هەروەها، سوودانی وەزارەتی پەروەردەی راسپاردووە هاوکاری کۆمسیۆن و لایەنە فەرمییەکانی دیکەی حکومەت بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە 18ی 12ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوە بچێت و لەژێر چاودێری کۆمسیۆنی عێراقیشدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم لە 24ی شوباتی ساڵی داهاتوودا بەڕێوە بچێت.

En az 10 karakter gerekli