داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلوول نۆ ملیار دۆلار تێدەپەرێنێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلوول نۆ ملیار دۆلار تێدەپەرێنێت

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلوول نۆ ملیار دۆلار تێدەپەرێنێت

تشرینی یه‌كه‌م 1, 2023 17:01
داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلوول نۆ ملیار دۆلار تێدەپەرێنێت
0

لایک

بە گوێرەی ئاماری کۆمپانیای سومۆ، لە ماوەی مانگی ئەیلوول بڕی 103 ملیۆن و 143 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەی 9.49 ملیار دۆلار بووە، واتە بەراورد بە مانگی پێشووتر داهاتی نەوت نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار زیادیکردوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئاماری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق “سومۆ”، لە ماوەی مانگی ئەیلوول بڕی 103 ملیۆن و 143 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەی 9.49 ملیار دۆلار بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی مانگی ئەیلول بڕی 102 ملیۆن و 220 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە هەناردەکراوە، لە کێلگە نەوتییەکانی گەیارەشەوە بڕی 473 هەزار بەرملیل نەوت هەناردەکراوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، نرخی ناوەندی یەک بەرمیل نەوت 92.05 دۆلار بووە، لە رۆژێکدا بڕی 3 ملیۆن و 483 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، داهاتی نەوت عێراق لە مانگی ئاب هەشت ملیار و 997 ملیۆن دۆلار بوو، وە بڕی 106 ملیۆن و 122 هەزار بەرمیل نەوت بە 35 کۆمپانیای جیهانی فرۆشرا.

En az 10 karakter gerekli