بەغداد 200 ملیار دیناری دیکەی رەوانەی هەرێم کرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەغداد 200 ملیار دیناری دیکەی رەوانەی هەرێم کرد

بەغداد 200 ملیار دیناری دیکەی رەوانەی هەرێم کرد

ئه‌یلول 28, 2023 14:14
بەغداد 200 ملیار دیناری دیکەی رەوانەی هەرێم کرد
0

لایک

حکومەتی عێراقی بڕی 200 ملیار دیناری دیکەی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و بەوەش کۆی گشتی 700 ملیاری یەکەم رەوانەی هەرێم کرا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە حکومەتی عێراق بڕی 200 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

ئەوە لەکاتێکدایە (24/9/2023) بەغداد بڕى 250 ملیار دینار لەڕێى بانکى رافیدەینەوە خستە سەر هەژمارى بانکیی وەزارەتى دارایی، بۆ رۆژی دواتر بڕی 250 ملیار دیناری دیکە رەوانەی هەرێم کرا، بەوەش کۆی ئەو پارەیەی بەغداد لەماوەی هەفتەیەکدا رەوانەی هەرێمی کردوە، گەیشتە (700) ملیار دینار.

En az 10 karakter gerekli