ئەمڕۆ چەند دامودەزگایەكی دیكە مووچە وەردەگرن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ چەند دامودەزگایەكی دیكە مووچە وەردەگرن

ئەمڕۆ چەند دامودەزگایەكی دیكە مووچە وەردەگرن

ئه‌یلول 28, 2023 08:55
ئەمڕۆ چەند دامودەزگایەكی دیكە مووچە وەردەگرن
0

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران بەردەوامە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی9ی2023، مووچەی مانگی حەوتی وەزارەتی دارایی و ئابووری، هێزی زێڕەڤانی، فەرماندەیی بەرگری فریاكەوتن ،وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ، زیندانە سیاسییەكان، دابەشدەكرێت.
شایانی باسە رۆژی یەكشەممە 24ی9ی2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند، كە بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەكات و رۆژی 8ی10ی2023، بە دابەشكردنی مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكە و خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دێت.

En az 10 karakter gerekli