به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌شووهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسایی ده‌بێت و له‌سبه‌ینێوه روو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، خێرای با مام ناوه‌ند له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به گشتی نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی چوارشه‌ممه به‌هه‌مانشێوه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 37 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی :36 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 37 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 38 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 38 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 26 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 36 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 41 پله‌ی سیلیزی