راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران

ئه‌یلول 5, 2023 23:45
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران
0

لایک

وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، بانکەکانی رافیدەین و رەشید رێککەوتنێک لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم واژۆ دەکەن بۆ پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە قەرز. وەزارەتی دارایی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی قەرزەکەیش داوای رێککەوتن لە هەرێم دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی ئەیلوولی 2023، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بانکی رافیدەین و رەشید رێککەوتنی پێدانی قەرز لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم واژۆ دەکەن بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە قەرز. دەشڵێت، دەبێت گەرەنتیی ئەوە بکرێت کە قەرزەکە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەگەڕێندرێتەوە لە شایستەکانی هەرێم پاش پابەندبوون بە بڕگەکانی یاسای بودجە و پاکتاوکردنی.

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق سوورە لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم و جێبەجێکردنی چاکسازییە داراییەکان بە ئامانجی بەهێزکردنی گەشەی ئابووریی وڵات

نوێدەکرێتەوە…

En az 10 karakter gerekli