وتەبێژی حکومەت لەبارەی مووچە روونکردنەوە دەدات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وتەبێژی حکومەت لەبارەی مووچە روونکردنەوە دەدات

وتەبێژی حکومەت لەبارەی مووچە روونکردنەوە دەدات

ئه‌یلول 4, 2023 13:00
وتەبێژی حکومەت لەبارەی مووچە روونکردنەوە دەدات
0

لایک

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسەکانی مووچە و بودجە رایگەیاند، “حکومەتی عێراق سیاسەتی برسیکردن دژی خەڵکی هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکات”.

پێشەوا هەورامانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، ئەمەی ئێمە لە حکومەتی عێراقی دەیبینین لە حکومەتی عێراق سیاسەتی برسیکردنە و تێکەڵکردنی مافی خەڵکی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ پرسە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکرد، “حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکەم دانووستانیەوە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوام هەوڵیداوە حکومەتی عێراقی پابەند بێت بەو رێککەوتنانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردوویەتی، ئەوەی پابەند نەبووە بە رێککەوتنەکان، حکومەتی عێراقییە”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، دوای ئەو هەموو گفتوگۆیانە، حکومەتی عێراق بڕیاری داوە 500 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، ئەمەش لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان پێویستی بە 940 ملیار دینارە و ئەوەی حکومەتی عێراق دەینێرێت بەشی دابەشکردنی مووچە ناکات.

هاوکات ئاوات جەناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە رایگه‌یاند، “لەلایەن بەغداوە مافه‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشێلكراوه‌ و به‌لایه‌نانه‌وه‌ ته‌بیعییه‌ هه‌موو داهاته‌ نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم به‌رن، به‌ڵام نه‌فه‌قاتی 15 پارێزگاكه‌ی لێده‌رده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ رێژه‌ی 12.67%ی لێده‌رده‌كه‌ن و بڵێن ئه‌وه‌حه‌قی ئێوه‌یه‌”.

ده‌شڵێت، “ئێمه‌ مانگانه‌ 940 ملیار دینارمان ده‌وێت ته‌نها بۆ مووچه‌ به‌ڵام ئێستا به‌غدا ئاماده‌یه‌ 598 ملیار دینار ره‌وانه‌ بكات، كه‌ به‌شی موچه‌ ناكات”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “یاسای بودجه‌ی 2023، 2024 و 2025 كێشه‌ی زۆری بۆ هه‌رێم و به‌غدا دروستكردوه‌، كاتی خۆی من له‌دژی ئه‌و یاسایه‌ وه‌كو وه‌زیری دارایی به‌یاننامه‌یه‌كم له‌سه‌ر ده‌ركرد، ده‌مزانی ده‌رهاویشته‌كانی زۆر مه‌ترسیدارن، كه‌ پێمانبو غه‌درێكی گه‌وره‌ له‌ كورد ده‌كات، هه‌رواش ده‌رچوو”.

En az 10 karakter gerekli