لە دوێنێ سێشەممەوە پلەی گەرما لە هەرێم دابەزیوە. کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت و لە چەند ناوچەیەکیش پێشبینیی بارانبارین دەکرێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی ئابی 2023، ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان هەیە.
كهشناسی ئاماژهی بهوهشكردووه، پلهكانی گهرماش نزم دهبێتهوه به 1 تا 2 پله به بهراورد به تۆماركراوهكانی دوێنێ سێشهممە.
کەشناسی پێشبینی دەکات سبەی پێنجشەممە 31/8/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەورى جیا جیا، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 4 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .