چەند بڕیارێک لە لایەن پارێزگارى هەولێر بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت دەدرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • چەند بڕیارێک لە لایەن پارێزگارى هەولێر بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت دەدرێت

چەند بڕیارێک لە لایەن پارێزگارى هەولێر بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت دەدرێت

ئاب 28, 2023 15:09
چەند بڕیارێک لە لایەن پارێزگارى هەولێر بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت دەدرێت
0

لایک

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، خەمڵاندنی نرخی زەویی سندوقی لە 30% کراوەتە 10% و تاپۆ دەکرێن و رێگەپێدانی خانوکردنیان پێ دەدرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوەکردووە، بۆ زەویی سندوقی و خانووکردن لە حەرەمی گوندەکان و رێگەپێدان بۆ نۆژەنکردنەوەی خانوو لە کۆمەڵگاکان سەرۆکی حکومەت رەزامەندی لەسەر چەند بڕیارێک دەربڕیوە، خەمڵاندنی نرخی زەویی سندوقی لە 30% کراوەتە 10% و تاپۆ دەکرێن و رێگەپێدانی خانووکردنیان پێ دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشتر ئەو رێنوێنییانەی کە بۆ زەویی سندوقی دەرکرابوون تێبینییان لەسەر هەبوو، بەهۆی ئەوەی داواکارییەکی زۆری خەڵک هەبوو بۆ ئەوەی پێداچونەوە بە رسووماتدا بکرێت، چونکە ئەوکات خەمڵاندنی تاپۆکردنیان بە 30%ی نرخی رۆژ بوو، لەو شوێنانەی کە زەوییەکانیان لێییە.
پارێزگاری هه‌ولێر باسی لەوەشکردوە، “لە ماوەی رابردوودا، ئێمە چەند کۆبوونەوەیەکمان کرد و داواکارییەکانی هاوڵاتییان کۆکرانەوە و تاوتوێکران و کرانە کۆنووسێک و کۆنووسەکە پەسند کرا، زەویی سندوقی، ئەو زەوییانەن کە چەپ و راستیان بەشێوەی زێدەڕۆ کراون بە خانوو، بەڵام تائێستا رێگە نەدراوە ئەوان بکرێنە خانوو”.

ئەوەشی خستەڕوو، “مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەپێناو خەڵکی کەمدرامەتدا رەزامەندیی دەربڕیوە، کۆنووسەکەمان بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم نارد، ئەویش لەپێناو کارئاسانی و هاوکاریی خەڵکی هەژار و کەمدرامەت، لە زەویی سندوقی و فراوانکردنی حەرەمی گوند، بەپێی پێویست و نۆژەنکرنەوەی ئەو خانوانەی کە لە شوێنەکانی دیکە کراون، سەرۆکی حکومەت رەزامەندیی لەسەر کۆنووسەکە داوە”.

روونیشیکردەوە، “بڕیاری زۆر باش دراون، خەمڵاندنی نرخی زەوەیی سندوقی لە 30% کراوەتە 10% و تاپۆ دەکرێن و رێگەپێدانی خانوکردنیان پێ دەدرێت، هەروەها هەر شوێنێک پێویست بکات بۆ فراوانکردنی حەرەمی گوند، لێژنەکانی شارەوانی ئامادەکاریی بۆ دەکەن و راسپاردەی یەکە ئیدارییەکان دەدرێتە پارێزگا و ئەنجومەنی پارێزگاکان و بۆ فراوانکردنی حەرەمی گوندەکان رەزامەندیی لەسەر دەدرێت”.

ئومێد خۆشناو دەڵێت، دەست دەکرێت بە رێگەپێدانی نۆژەنکردنەوەی خانووەکان لە کۆمەڵگاکان و شوێنەکانی دیکە، وتیشی، “ئەو خانوانە پێشتر لەو شوێنانە دروست کراون و رێگەیان پێ نەدراوە نۆژەن بکرێنەوە، ئێستا هەواڵی خۆش بۆ ئەوان ئەوەیە، بڕیاری رێگەپێدانی نۆژەنککرنەوە دەدرێت و نۆژەنکردنەوەکانیش دەست پێ دەکەنەوە”.

En az 10 karakter gerekli