تا 2027 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق دەگاتە هەشت ملیۆن بەرمیلی رۆژانە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تا 2027 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق دەگاتە هەشت ملیۆن بەرمیلی رۆژانە

تا 2027 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق دەگاتە هەشت ملیۆن بەرمیلی رۆژانە

ئاب 25, 2023 15:06
تا 2027 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق دەگاتە هەشت ملیۆن بەرمیلی رۆژانە
0

لایک

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پشتیوانی لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەکەن و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2027 رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بگاتە هەشت ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە و دەشڵێت، “هەوڵدەدرێت بۆ ئەوەی لە کەرتی غازدا بگەنە ئاستی خۆبژێوی.”
زەینەب موسەوی ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:پشتیوانی دەکەن لە پلانی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ هەشت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا و پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی 2027 بگەن بەو ئامانجە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لە بەرهەمهێنانی غازی سروشتی بگەن بە ئاستی خۆبژێوی، لە ئێستادا ناچارن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، غاز لە وڵاتانی دیکە هاوردە بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، چاوەڕێ دەکەن لە ماوەی داهاتوو وەبەرهێنەری گەورە بەشداری لە کەرتی پاڵاوتنی نەوتی عێراق بکەن بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە سووتەمەنی هاوڵاتیان دابین بکرێت و نرخەکەی کەم کرێتەوە.

لە ماوەی رابردوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، کەلوپەلە دزراوەکانی پاڵاوگەی بێجییان گەڕاندووەتەوە و بەم زووانە ئەو پاڵاوگەیە دەست بە کار دەکاتەوە و پێویستیان بە هاوردەی سووتەمەنی نامێنێت.
پێشتریش پاڵاوگەی کەربەلا کرایەوە و بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەگەر هاتوو ئەو پاڵاوگەیە لە بەرزترین ئاستدا کاربکات ئەوا ٪60ـی سووتەمەنی عێراق دابین دەکات.

En az 10 karakter gerekli