ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.8.24، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ هەرێم هێنا و گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن هەریەک لە فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و فەلاح مستەفا، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان ماڵئاوایی لێ‌کرا
شەوی چوارشەممە، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە هەرێم و بەیانیی رۆژی پێنجشەممە بە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێم دەستی بە زنجیرەی کۆبوونەوەکانی کرد.
لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێم، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، به‌غداد و هه‌ولێر گرنگييهكى تايبه‌تيان بۆ توركيا هه‌يه. هەروەها ستايشى ئارامى و سهقامگيريى هه‌ولێر و هه‌رێم كرد و ئاماده‌يی وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.
سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، دووپاتى كرده‌وه هه‌رێم به گرنگى و بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا ده‌ڕوانێت كه به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شى ئابوورى، بازرگانى و ئه‌منى پێكه‌وه دهيانبهستێتهوه و، ئاماده‌يه له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره بدات، هه‌روه‌ها سوپاسى توركياى كرد بۆ پشتگيرى له هه‌رێم له هه‌موو بواره‌كان و به‌تايبه‌تى له كاته سه‌خته‌كاندا و ئاماژه‌ى به‌وه كرد، هه‌رێم هه‌رگيز پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى توركيا له‌بير ناكات.