کۆشکی سپی لەسەر کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سەرۆکی ڤاگنەر: ئەم ڕووداوە شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • کۆشکی سپی لەسەر کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سەرۆکی ڤاگنەر: ئەم ڕووداوە شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە

کۆشکی سپی لەسەر کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سەرۆکی ڤاگنەر: ئەم ڕووداوە شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە

ئاب 24, 2023 08:10
کۆشکی سپی لەسەر کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سەرۆکی ڤاگنەر: ئەم ڕووداوە شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە
0

لایک

کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەسەر کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیەک لە مۆسکۆ ئاگادارکراوەتەوە کە 10 کەس گیانیان لەدەستدا و یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی چەکداری ڤاگنەر لە لیستی سەرنشینانی فڕۆکەکەدا بووە.

بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی CNN، کۆشکی سپی لەسەر رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە باسی لەوەکردووە، “نابێت ئەو ڕووداوە بۆ هیچ کەسێک ببێتە شتێکی سەرسوڕهێنەر”.
ئادرین واتسۆن، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، “نابێت کەس سەرسام بێت” ئەگەر دەربکەوێت کە پریگۆژین لەناو ئەو فڕۆکەیەدا بووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕووسیا کەوتە خوارەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، شەڕە کارەساتبارەکەی ئۆکرانیا بووەهۆی ڕێپێوانێکی سوپای تایبەت بۆ ناو مۆسکۆ و ئێستاش بە ڕواڵەت ئەمە ڕوودەدات.

میدیا فەرمییەکانی ڕووسیا بڵاویانکردەوە، ناوی یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی چەکداری ڤاگنەری ڕووسیا لە لیستی سەرنشینانی ئەو فڕۆکە تایبەتەدا بووە کە لە باکووری مۆسکۆ کەوتووەتە خوارەوە.

En az 10 karakter gerekli