وەزارەتی تەندروستی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت و دوو له‌ كارمه‌نده‌كانی سزادەدات
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • وەزارەتی تەندروستی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت و دوو له‌ كارمه‌نده‌كانی سزادەدات

وەزارەتی تەندروستی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت و دوو له‌ كارمه‌نده‌كانی سزادەدات

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و دووكه‌سه‌ی سزادا، كه مافی‌ كۆرپه‌یه‌كی تازه‌ له‌دایكبوویان له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی شاری هه‌ولێر (ئەربیل) پێشێلكردبوو.

ئاب 20, 2023 17:47
وەزارەتی تەندروستی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت و دوو له‌ كارمه‌نده‌كانی سزادەدات
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی راگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە:

سزاو و ڕێكارەكانی وەزارەتی تەندروستی لەسەر پێشێلکردنی مافی منداڵێكی تازە لەدایكبوو …

دوابەدوای بڕیاری وەزارەتی تەندروستی بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر گرتە ڤیدیۆیەكی پێشێلكردنی مافی منداڵێكی تازە لەدایكبوو لە نەخۆشخانەی ( اربیل ئینتەرناشناڵ)ی ئەهلی.

وەزارەتی تەندروستی لەڕێگەی تیمی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی مەیدانی نەخۆشخانەی ناوبراویان كرد بۆ بەدواداچوونی ئەم دیاردەیە، بەپێی ڕاپۆرتی ژمارە (١١٢) لە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٨/٢٠ و پاڵپشت بە یاسای مافی نەخۆش ژمارە ٤ ی ساڵی ٢٠٢٠ و ڕێنمایی جێبەجێكردنی ڕێنمایێەکانی وەزارەتی تەندروستی ژمارە ٤ ی ساڵی ٢٠٢٢ و ڕاسپاردەكانی لیژنەی بەدواداچوون بڕیار درا بە:

١- دوورخستنەوەی هەردوو كارمەندی نەخۆشخانە بە ناوەكانی (گ.ع.ع) و (س.ص.م) لە نەخۆشخانەی ناوبراو، سەڕەڕای نەبوونی ڕێگەپێدانی كاركردنی ئەم دووكارمەندە لە لیستی نەخۆشخانە.

٢- سڕكردن و لەكار ڕاگرتنی هەردوو كارمەندی ناوبراو لە كاركردن لەبواری پزیشكی و تەندروستی بۆ ماوەی شەش مانگ.

٣- داخستنی بەشی منداڵە ناكامەكان ( خدج) لە نەخۆشخانەی ناوبراو بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی تا ڕێكخستنەوە و پەیڕەوكردنی مەج و ڕێنماییەكانی تەندروستی.

٤- داخستن و ڕاگرتنی نەشتەرگەری منداڵبوون تا جێبەدجێكردنی بڕیاریەکانی خاڵی سێیەم.

٥- سزای بەڕێوبەر و نەخۆشخانە بەپێی ڕێنمایی پێبژاردنی سەرپێچی.

٦- سزای ئاگاداركردنەوە (انذار) ی بەڕێوبەری نەخۆشخانە بۆ كاركردنی پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی نەخۆشخانە بەپێی لیستی ڕێگەپێدرا و لە وەزارەتی تەندروستی.

٧- هەواڵەکردنی دۆسیەی سەرپێچی کردن و پێشێلکردنی مافی نەخۆش بۆ دادگای تایبەتمەند.

وەزارەتی تەندروستی

حكومەتی هەرێمی کوردستان

٢٠ ئاب ٢٠٢٣

En az 10 karakter gerekli