شاندێکی هەرێم لەبارەی مووچە و بودجەوە دەچێتەوە بەغداد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندێکی هەرێم لەبارەی مووچە و بودجەوە دەچێتەوە بەغداد

شاندێکی هەرێم لەبارەی مووچە و بودجەوە دەچێتەوە بەغداد

ئاب 19, 2023 21:59
شاندێکی هەرێم لەبارەی مووچە و بودجەوە دەچێتەوە بەغداد
0

لایک

بڕیارە سبەی شاندی هەرێم سەردانی بەغداد بكات بۆ وەرگرتنی وەڵامی كۆتایی لەبارەی ناردنی پشكی تەواوی هەرێم یاخود ناردنی بڕە پارەیەك وەك سولفە هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو.

بە پێی زانیارییەكان، داوا لە بەغداد دەكرێت كە بۆ ئەم مانگە ئەگەر پشكی هەرێم رەوانە نەكرا بڕە پارەیەك وەك سولفە بنرێت و پڕۆسەكە بەردەوامبێت تا ئەو كاتەی لەسەر پرسی نەوت و داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم دەگەنە رێككەوتن.

لە ماوەی رابردوودا شاندێكی دیوانی چاودێریی عێراق بۆ وردبینیكردن لە چەند دۆسییەك سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و بڕیارە راپۆرتێك بخەنە بەردەم سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتانەی گومانی لەسەر هەبووە.

En az 10 karakter gerekli