سوودانی جەخت لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجە دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی جەخت لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجە دەکات

سوودانی جەخت لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجە دەکات

ئاب 18, 2023 16:16
سوودانی جەخت لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجە دەکات
0

لایک

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕگەکانی بودجە و پڕۆژە خزمەتگوزاری و ستراتیژییەکان بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت و دەبێت وەک خۆی جێبەجی بکرێن.

رۆژی هەینی، نووسینگەی راگەیاندنی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، مەندەلاوی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەتەوە و جەختیان لەسەر جێبەجێ کردنی سەرجەم بڕگەکانی بودجە و خزمەت گوزاریەکان کردووەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا مەندەلاوی جەختی لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی لە نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێ کردن کردووەتەوە.

رێکەوتی 13ـی ئازارى 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پڕۆژەياسای بودجەی گشتی بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 پەسەندکرد و رەوانەی پەرلەمانی کرد و لە بەرواری 26ـی حوزایران رۆژنامەی فەرمی عێراق یاسای بودجەی بڵاوکردەوە و چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

یاسای بودجە، بودجەی سێ ساڵی عێراق لەخۆدەگرێت و بڕی تەرخانکراو بۆ بودجەی هەر ساڵێک نزیکەی 199 ترلیۆن دینارە و لەو بەشەش 16 ترلیۆن دیناریشی پشکی هەرێمە.

En az 10 karakter gerekli