زانیاری نوێ لە بارەی هەمواری مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • زانیاری نوێ لە بارەی هەمواری مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت

زانیاری نوێ لە بارەی هەمواری مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت

ئاب 17, 2023 10:33
زانیاری نوێ لە بارەی هەمواری مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت
0

لایک

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەت لە ئێستادا پرسی هەموارکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران تاوتوێ دەکەن و دەشڵێت، “لە ساڵی داهاتوو پڕۆژەیاسای هەمواری مووچە ئامادە دەبێت.”

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەموارکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران دۆسیەیەکی گرنگە بۆ پۆلێنکردنی فەرمانبەران، چونکە جیاوازییەکی زۆر لە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتێک بۆ وەزارەتێكی دیکە هەیە و ئەوەش ناسەقامگیری لە نێو فەرمانبەران دروستکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رێگەی هەموارکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران موچە کەمەکان زیاد دەکرێت و لیستێکی نوێ بۆ رێژەی موچە لەلایەن لیژنەی راسپێردراوە دادەنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا حکومەت پرسی هەموارکردنەوەی مووچە تاوتوێ دەکات و سەرژمێری بۆ فەرمانبەران دەکرێت و بەسەر ١٠ پلەدا پۆلێن دەکرێن و بەپێی کار و ماندبوونی فەرمانبەر پلەکەی دیاریدەکرێت و مووچەکەی هەمواردەکرێتەوە.

دەشڵێت، “لە ساڵی ٢٠٢٤ پڕۆژەیاسای هەموارکردنەوەی مووچە ئامادە دەبێت.”

En az 10 karakter gerekli