” ئەمساڵ گەرمترین ساڵ بووە و ساڵى داهاتووش گەرمتر دەبێت”
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • ” ئەمساڵ گەرمترین ساڵ بووە و ساڵى داهاتووش گەرمتر دەبێت”

” ئەمساڵ گەرمترین ساڵ بووە و ساڵى داهاتووش گەرمتر دەبێت”

ئاب 15, 2023 10:04
” ئەمساڵ گەرمترین ساڵ بووە و ساڵى داهاتووش گەرمتر دەبێت”
0

لایک

راپۆرتێکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، ساڵی 2023 گەرمترین ساڵ بووە لەسەر گۆی زەوی و ساڵی داهاتوو گەرمتر دەبێت.

سارە کاپینک گەورە شارەزای ئیدارەی نیشتمانیی کەشوهەوا لە ئەمریکا دەڵێت، “تا ئێستا ساڵی 2023یەکێک بووە لە سێ گەرمترین ساڵەکان لەسەر گۆی زەوی، پێشبینی دەکەین ببێتە گەرمترین ساڵ کە تا ئێستا زەوی بەخۆیەوە بینیبێت”.

زانایانی ئەمریکا پێشبینیان کردووە، بەهۆی دیاردەی ئال نینۆ کە دیاردەیەکە لە زەریاى هێمن دەرکەوتووە، ساڵی 2024 لە ئەمساڵ گەرمتر بێت.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتى نەتەوەیی زەریاوانى و بەرگە هەوا ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە پلەى گەرمى روى زەوى لە مانگى تەمموز 1,12 پلەى سەدى لە سەرو ئاستى مامناوەندەوە بوە هەر ئەمەش مانگى تەمموزى کردوەتەوە گەرمترین ساڵ لە 174 ساڵى رابردودا.

هەروەک جەختیش کراوەتەوە لەوەى ئەو گۆڕاناننەى بەسەر پلەکانى گەرمادا هاتوە کۆمەڵێک لێکەوتەى دیکەى دەبێت وەک بەرزبونەوەى ئاستى دەریاکان و دابەزینى رێژەى سەهۆڵ و سوتانى دارستانەکان و زیادبونى بارینى بەخوڕ.

En az 10 karakter gerekli