عێراق.. وادەیەكی سەرەتایی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان دیاریكرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق.. وادەیەكی سەرەتایی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان دیاریكرا

عێراق.. وادەیەكی سەرەتایی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان دیاریكرا

ئاب 12, 2023 13:46
عێراق.. وادەیەكی سەرەتایی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان دیاریكرا
0

لایک

وەزارەتی پلاندانان ڕۆژی 20ی تشرینی دووەمی 2024ی وەك وادەی سەرەتایی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان دیاریكرد.


زیاد عەواد كازم،سەرۆكی دەستەی ناوەندی ئامار رایگەیاند: مانگی ڕابردوو دەستەكەیان كۆبوونەوەیەكیان بە سەرپەرشتی وەزیری پلاندانان ئەنجامداوە و یەكێك لە گرنگترین بڕیارەكانیش كە دراوە ، دیاریكردنی ڕۆژی 20ی تشرینی دووەمی 2024 بووە، وەك  وادەیەكی سەرەتایی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان.


كازم روونیشیكردەوە كە ئەم بەروارە دەبێ بەدواداچوونی بۆ بكرێ و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسند بكرێت.


وتیشی: ئەمساڵ بڕی 100 ملیار دینار بەمەبەستی جێبەجێكردنی پێداویستییەكانی ژێرخانی و دامەزراندنی سەنتەرێكی داتا تەرخان كرا.
 

En az 10 karakter gerekli