وتەبێژی حکومەتی هەرێم زانیاری نوێ لە بارەی نرخی بەنزین ئاشکرا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وتەبێژی حکومەتی هەرێم زانیاری نوێ لە بارەی نرخی بەنزین ئاشکرا دەکات

وتەبێژی حکومەتی هەرێم زانیاری نوێ لە بارەی نرخی بەنزین ئاشکرا دەکات

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، جێبەجێکردنی ماددەکانی یاسای بودجە دەستی پێکردووە و هیچ بەربەستێک لە بەردەم ناردنی موچە و شایستەداراییەکانی هەرێم نەماوە و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق رێککەوتن هەیە بۆ ناردنی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی رۆژانە.

ئاب 9, 2023 21:32
وتەبێژی حکومەتی هەرێم زانیاری نوێ لە بارەی نرخی بەنزین ئاشکرا دەکات
0

لایک

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە بارەی سووتەمەنییەوە بەرەوپێشچوونێک لە نێوان هەرێم و بەغداد بوونی هەیە و لە ماوەی رابردوو ناردنی پشکی بەنزین و سووتەمەنی لە بەغداوە بۆ هەرێم دوادەکەوت و بەڵام ئێستا چارەسەر بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارتی سامانە سرووشتییەکان رێککەوتوون لە هەفتەی داهاتووەوە رۆژانە بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێم بنێرن و رێگەپێدانی کۆمپانیاکان و بەنزینخانەکان بۆ هاوردەکردنی بەنزین هاوکاردەبێت بۆ کەمکردنەوەی نرخەکەی.
ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕگە و ماددەکانی یاسای بودجە هیچ بەربەستێک لەبەردەم نەک تەنها مووچەی فەرمانبەران بەڵکو لە بەردەم ناردنی سەرجەم شایستە داراییەکانی هەرێم نەماوە و پرسی مووچە لە پێشەنگی کارەکانە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە 50 رۆژ بەسەر وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران رۆیشتووە و تەنها چەند رۆژێکە دەست بە دابەشكردنی کراوە و نرخی لیترێک بەنزینیش لە شار و ناوچەکانی هەرێم بۆ سەروو هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

En az 10 karakter gerekli