58 ملیار دیناری شایستە دارایی جوتیاران دەنێردرێت

58 ملیار دیناری شایستە دارایی جوتیاران دەنێردرێت

ئاب 9, 2023 11:47
58 ملیار دیناری شایستە دارایی جوتیاران دەنێردرێت
0

لایک

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی عێراق 58 ملیار دینار شایستەی دارایی جوتیاران بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە کردووە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، نەوزاد شێخ کامیل رایگەیاند، بڕی 58 ملیار دیناری تری شایستەی دارایی جوتیاران خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

 

ڕوونیشیکردەوە پارەکە بریتییە لە شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2023 کە 27 ملیاری بۆ سلێمانی، 18 ملیاری بۆ هەولێر و 13 ملیار دیناریشی بۆ جوتیارانی پارێزگای دهۆکە.

 

ئەوەشی خستەڕوو کە پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکەیان بە سایلۆکان .

En az 10 karakter gerekli